کارگەکەمان

ساڵانە لە توانایدایە زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار پاتری لە جۆری SMF و EFB بە ستانداردی ئەوروپی و ئاسیایی بەرهەمبهێنێت.

گەیاندنی هێزی پاتری لە داهاتوودا

کارگەکەمان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات، لە ڕێگەی پێشکەوتووترین ئامێر و تەکنەلۆژیای جیهانییەوە پاتری ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر بەرهەمدەهێنێت، بڕی بەرهەمهێنان لە ڕۆژێکدا دەگاتە ٣ بۆ ٤ هەزار پاتری، هاوکات ساڵانە دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێک و دوو سەد هەزار پاتری.

١ ملیۆن

توانای بەرهەمهێنانی ساڵانە

٣ ملیۆن

زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان لە ساڵێکدا
Swipe to navigate
1 / 13

ئامێر و تەکنەلۆژیا

کارگەی مایا تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی SOVEMA (CW320/14) بەکاردەهێنێت، کە لە هێڵێکی بەرهەمهێناندا شریتی قوڕقوشمی بەرهەمدەهێنرێت و کوندەکرێت، کە پێی دەوترێت "Cast & Punch"، کە ئەم شریتانە دەبنە تۆڕێک و هەویری قوڕقوشمی دەخرێتەسەر.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
  • قەبارەیەکی گونجاو
  • هێڵی بەرهەمهێنانی "CAST & PUNCH" وادەکات کە پێویستیی بە کۆگاکردنی بەرهەمە نیمچە تەواوکراوەکان نەمێنێت، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی هەنگاوەکانی بەرهەمهێنانەوە.
  • ڕەوتی بەردەوامی گەڕانەوەی پاشماوە لە یەکەی کونکردنەوە گەرەنتی بەکارهێنانی ڕێژەی پێویستی ماددە دەکات بەپێی بەکارهێنانی ئینگۆتەکانی کە لە کارگەی ڕیسایکلینەوە هاتووە، بۆ ئامادەکردنی بەرهەمێکی نوێ بە کواڵیتییەکی بەرز
  • هیچ فشارێک لەسەر تۆڕەکان نییە ئەمەش بەردەوامی زیاتر بە پڕۆسەی بەرهەمهێنان دەدات
  • بەرهەمهێنانی شریتی لوولکراو کە بە ڕێژەی 90%-95% پەستێوراوە، ئەمەش بەرگری دژە ژەنگی بۆ دابین دەکات.

تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە:

کارگەکەمان بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی جیهانی و ستانداردی ئەوروپی و ئاسیایی کاردەکات، بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی پاتری بە کواڵیتییەکی بەرز.
رووبەری سەرکی زەوی زیاترە لە
+ 50,000
مەتر چوارگۆشە
ڕووبەری گشتی کارگە
19,000
مەتر دووجا
وێزگەی تایبەت بە کێشان
100+
طن
سیستمی تایبەت بە کۆکردنەوەی تۆزی وشک
120,000
مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا
سیستمی ئیگزۆز
80,000
مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا
چارەسەرکردنی ئاوی ئاوەڕۆ
5,000
لیتر لە کاتژمێرێکدا

هەنگاوەکانی بەرهەمهێنان لە کارگە:

پرۆسەی بەرهەمهێنانی کارگەکەمان ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت
هێڵی لکاندن ئامێری لکێنەری ئیتاڵی تایبەت بە لکاندنی هەویری قوڕقوشمی لە تۆڕەکان کە لە هێڵی بەرهەمهێنانی " ”Punchingدروست دەکرێت، بە ڕێکخستنێکی تایبەت کە هەویرەکە بە چڕییەکی یەکسان بە سەرجەم لاکانی تۆڕەکەوە دەلکێنرێت.
دروستکردنی شریتەکان ئامێری WSC لە ئیتاڵیا سیستەمێکی لەیزەر بەکاردەهێنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەستووری شریتەکان و بە وردبینی 1.5μm بۆ چاودێری بەردەوامی ئەستووری شریتەکان کە بە کواڵیتییەکی بەرز بەرهەمدەهێنرێت، بەرگرییەکی بەرزی دژە ژەنگ و توانای لکاندنی بەهێزی هەیە.
کوونکردن ئامێری (پەنچ پڵەس)ی ئیتاڵی کە بە خێراییەکی بەردەوام تۆڕەکان بەرهەمدەهێنێت کە ڕێژەی لێکخشاندن و پیسبوون تێیاندا سفرە.
ژووری وشککەرەوە : بەرزی پلەی گەرمی ژووری وشککەرەوەکان توانای لکێنەری هەویرە قوڕقوشمییەکان لەسەر تۆڕەکان زیاتر دەکات، کە ئەمەش تەمەنی پاترییەکان درێژ تر دەکات و بە توانایەکی زیاتر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان وەگەڕدەخات.
هێڵی کۆکردنەوە لەم هێڵەدا ئامێرە ڕۆبۆتییەکان بە شێوەیەکی خودکارانە ئەرکەکان ئەنجامدەدەن، کە پلێتە جیاوازەکان کۆدەکەنەوە، لە ڕێگەی چەند ئامێرێکی تایبەتەوە پشکنینی دڵنیایی جۆری پاترییەکان ئەنجامدەدریت
هێڵی دروستکردنی بۆکسە پلاستیکییەکان لە ڕێگەی ئامێری کۆرییەوە ئەو بەشە پلاستیکیانەی کە پێویستن بۆ پاتریەکە بەرهەم دەهێنێرێت، لە دەنکۆڵەی ماددەی پۆلیپڕۆپێرلین، کە توانای بەرگەگرتنی بەرزی کەشووهەوای هەیە.
هێڵی کۆتایی و بارگاویکردنی پاترییەکان لەم هێڵەدا لە ڕێگەی مایکرۆپڕۆسێسەری تایبەتەوە بارگاویکردنی زیرک و کۆنترۆڵکردنی پلەی گەرمی پاترییەکان بە وردییەکی زۆر ئەنجامدەدرێت، سەرجەم پاترییەکان پشکنینی کارەباییان بۆ ئەنجامدەدرێت.

ستانداردەکانی کارکردن

لە کارگەکەماندا پڕۆسەی بەرهەمهێنان بەڕێوەدەبرێت لەلایەن تیمی ناوخۆیی و بە سەرپەرشتی کەسانی پسپۆڕی کارامە و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی جیهانی.
DIN - Deutsches Institut für Normung (پەیمانگای ئەڵمانی بۆ ستانداردکردن)
ستانداردی پیشەسازی ئەڵمانی کە لە سەرانسەری ئەوروپا بەکاردەهێنرێت، بۆ بەرهەمهێنانی پاتری ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر.
JIS - ستانداردی پیشەسازی ژاپۆنی
ستانداردی تایبەت بە بەرهەمهێنانی پاتری ترشی گۆگردیک بۆ ئۆتۆمبێل