لە کارگەی پاتری مایا شانازی بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوە دەکەین، بەوەی کاردەکەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی لەسەر لایەنەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەیی.
هاوکات لەو چوارچێوەیەدا کارگەی پاتری مایا دەرفەتی ڕەخساندووە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان تا سەردانی کارگە بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی (گەشتی زانستی و ڕاهێنانی هاوینە) بۆ خوێندکاران و هانیان دەدات تا لە نزیکەوە سوود لە شێوازی بەڕێوەبردن و بەرهەمهێنان لە کارگەکەمان ببینن و ئاستی زانستییان بەرزبکەنەوە.